مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی کۆیە ڕاگەیاندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەڵبەندی 16ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالی کۆیە ڕاگەیاندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕایدەگەیەنن: ئەمڕۆ ۳٥ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر گەورەترین تاوان دەرهەق بە هاوڵاتیانی سڤیلی سنوری قەزای کۆیە،ئەویش خۆی لەتاوانی بەناو ئەنفال دەبینێتەوە لەلایەن دڕەندەترین ڕژێمی ئەوسای ناوچەکە کە ڕژێمی بەعس بوو،کە بووە هۆی بێ سەروشوێن بونی سەدان هاوڵاتی لەپیاوو گەنج و ژن و منداڵی ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنورەکە.
هه‌روه‌ها له له ڕاگهیاندراوهكهدا ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت: سەرزەنشتی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکەین، کە داڵدەی زۆرێک لە موستەشارو سەرۆک جاشەکانیان دا کەبەشێک بون لەم تاوانانە، هەروەها تا ئێستا نەیان توانیوە تەنانەت بە هێنانەوەی ڕوفاتی شەهیدان لە بیابانەکانی باشوری عێراق کەمێک لە زامی خوێناوی کەسوکاریان ساڕێژبکەن.
هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات كه ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و قه‌ره‌بوی کەسوکاری ئەنفالکراون بكات .