فەڵەستین.. لە توڵكەرەم سوپای ئیسرائیل دوو كەس شەهید دەكەن
دجیتال میدیای سپێده
سەر لەبەیانی ئەمرۆ هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی داگیركار هەڵیانكوتاوەتە سەر كەمپی نور شەمس لەشاری توڵكەرەم لەباشوری كەرتی رۆژئاوا وبەهۆیەوە دو هاوڵاتی فەڵەستینی شەهید كراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویكردەوە: تەرمی دوو شەهیدمان پێگەیشتوە كەبە گولەی هێزەكانی سوپای ئیسرائیل شەهید كراون، بەهۆی هێرشی جولەكەی داگیركار بۆ سەر شاری توڵكەرەم.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی فەڵەستین، هێزێكی ئیسرائیلی سەر لەبەیانی ئەمرۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر شاری توڵكەرەم وكەمپی نور شەمس وبەهۆیەوە پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئیسرائیلی وگرۆپە بەرگریكارەكانی فەڵەستین دروست بووە وبۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك شەڕی نێواینان بەردەوام بووە.
هەر بەهۆی ئەو پێكدادانانەوە، دوو هاوڵاتی فەڵەستینی بە گولەی سەربازانی جولەكە شەهید كراون.
سوپایی ئیسرائیلی داگیركار ماوەی مانگێكە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەباشوری كەرتی رۆژئاوای فەڵەستین ئەنجامدەدات، وزیاتر هەڵدەكوتێتە سەر شارەكانی نابلس و جەنین، ئەمەش لەپێناو دەستگیركردنی كەسانی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلییەوە.