هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ ئەنجامدانی دانوستان، لایەنە ناكۆكەكانی سوودان ئەمرۆ لەسعودیە كۆدەبنەوە

بۆ ئەنجامدانی دانوستان، لایەنە ناكۆكەكانی سوودان ئەمرۆ لەسعودیە كۆدەبنەوە
بۆ ئەنجامدانی دانوستان، لایەنە ناكۆكەكانی سوودان ئەمرۆ لەسعودیە كۆدەبنەوە

2023-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دجیتال میدیای سپێده‌

حكومەتی ریاز و واشنتۆن ئاشكرایانكردوە: هەردوو لایەنی ناكۆك لەسوودان، ئەمرۆ لەشاری جەددەی سعودیە كۆدەبنەوە، بۆ ئەنجامدانی دانوستان، كەتەواوی لایەنەكان داوای راگرتنی ئەو گرژیانەی سودان دەكەن.

لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەریەكە لەسعودیە وئەمریكا، پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێكردنی دانوستانێكی سەرەتایی لەنێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەربڕیوە و ریاز واشنتۆن جەخت لەسەر گرنگی بەشداریكردنی هەردوولا دەكەن لەپێناو راگرتنی شەڕ لە سوودان دا.

هەروەها هاوپەیمانی هێزەكانی ئازادی وگوڕانكاری لەسودان، كەكۆمەڵەیەكی سیاسیە ولەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی لێدەكرێت، داوا دەكات دەسەڵات لەسودان بۆ دەسەڵاتێكی مەدەنی بگوازرێتەوە، وپشتیوانی خۆی بۆ دانوستانەكانی جەددەش دەربڕیوە.

لەئێستا دا نوێنەرانی هەردوو لایەنی ناكۆك لەسوودان گەیشتوونەتە شاری جەددەی سعودیە، بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكانیان كە یەكەمجارە بەسەر پەرشتی ئەمریكا وسعودیە بەرێوەبچێت.

دەست پێشخەری جەددە یەكەم هەوڵی جیدییە بۆ كۆتایی هێنان بەو كوشتار وشەڕە بەردەوامەی كەلە سوودان دا لە 15ی نیسانەوە دەستیپێكردوە وبەهۆیەوە بە دەیان كەس گیانیان لەدەستداوە وبەهەزارانیش برینداركراون ودۆخێكی ناسەقامگیر لەناوچەكە دا دروست كردوە.