هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران: "لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئیسرائیل لە دژی ئێران، ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین"

ئێران:
ئێران: "لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئیسرائیل لە دژی ئێران، ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین"

2023-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دجیتال میدیای سپێده‌

سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، عەلی شەمخانی ئاشکرای کرد، ئەمریکا بەرپرسیارە لە ئەگەری هەر کردەوەیەکی ئیسرائیل لە دژی وڵاتەکەی.

شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جاک سولیڤان-ی دایەوە کە رایگەیاندبوو، "واشنتۆن ئازادیی کردەوە دەداتە ئیسرائیل لە دژی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران".

عەلی شەمخانی رایگەیاندووە: "ئەمە بەو واتایە دێت کە ئەمریکا بەرپرسیار دەبێت لە هەموو هێرشێكی هێزەکانی ئیسرائیل دژ بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و خەڵکی ئێران و پێویستە (ئەمریکا) دەرئەنجامەکانی قبوڵ بکات".

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جاک سولیڤان دوێنێ لەمیانی گوتارێکیدا رایگەیاندبوو: "ئێمە بە روونی رامانگەیاند کە هەرگیز رێگە بە ئێران نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. هەروەک پێشتریش سەرۆک بایدن چەندین جار جەختی لەسەر کردووەتەوە، لە دژی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران هەنگاوی پێویست دەنێین و ئازادیی کردەوە دەدەینە ئیسرائیل".

سولیڤان هەروەها رایگەیاندبوو کە ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی کەناڵە دیبلۆماسییەکان.