هەواڵی کوردستان ئێستا

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو، پڕۆژەیەك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێڕاق دەكات

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو، پڕۆژەیەك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێڕاق دەكات
دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو، پڕۆژەیەك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێڕاق دەكات

2023-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە بەغدا پڕۆژەیەك پێشنیار دەكات بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری لە نێوان هاوڵاتیان لە هەرێمی كورستان و پارێزگاكانی عێراق سەبارەت بەچەند دۆسیەیەكی دارایی.

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق پڕۆژەیەك پێشكەش دەكات بۆ بەدیهاتنی دادگەری لە نێوان هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەرجەم بوارە جیاوازەكانی وەكو یەكسانكردنی مووچەخۆرانی خانشین و بڕی ڕسوماتی دام و دەزگاکان و بری باج و سزا و یەکسان کردنی و نرخی بەرهەمەنەوتیەکان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە یاداشتێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێڕاق و لیژنەی دارایی كردووەو (42) پەرلەمانتار واژوویان لەسەر كردووەو بە واژووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش ڕەوانەی لیژنەی دارایی كراوە، جەختی كردۆتەوە كە بەگوێرەی ماددەی (14) دەستوری هەمیشەیی عێراق سەرجەم عێراقیەكان یەكسانن لە بەرامبەر یاسادا بەبێ جیاوازی ڕەگەزو نەتەوەو ڕەنگ و ئایین و مەزهەب و بیروڕاو بۆچوون و بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی، لەم ڕوانگەیەشەوە پەرلەمانتار دارا سێكانیانی پڕۆژەیەكی پێشنیار كردووە بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری لە نێوان هاوڵاتیان لە هەرێمی كورستان و پارێزگاكانی دیكەی عێڕاق سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی و بڕی رسومات و باج و سزای دارایی كە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و نرخی بەرهەمە نەوتیەكان.