هەواڵی کوردستان ئێستا

لە سلێمانی بەتۆمەتی‌ سووكایەتی پێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

لە سلێمانی بەتۆمەتی‌ سووكایەتی پێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیر كران
لە سلێمانی بەتۆمەتی‌ سووكایەتی پێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

2023-05-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەتۆمەتی‌ سووكایەتی پێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك و تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک لەسەری، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد.

بە پێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، "دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆمار كرد كە مۆبایلەكەی‌ لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیر بكرێن و دەست بەسەر مۆبایلەكەیاندا بگیرێت".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هەروەها هاتووە "لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوو، سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسووكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لە شاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە، دەركەوتووە كە تۆمەتبار سووكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات".

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبووی‌ ١٩٩٩ و (ر، ح، ق) لەدایكبووی‌ ١٩٩٧، بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.