فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكان: هەژمونی كەسانی دەست ڕۆیشتوو بەسەر دادگاكانەوە تۆختربوەتەوە
دیجیتال میدیای سپێده
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رایدەگەیەنن،"ئێستا کەسانی دەستڕۆشتوی نێو حیزبەکان بونەتە بڕیاربەدەستی یەکەم و بەئاشکرا پێش بڕیاری دادگاکان دەکەون".
فراکسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە یاداشتێک کە ئاڕاستەی سەرجەم سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کراوە دەڵێت،"هەژمونی کەسانی دەستڕۆیشتو بەسەر دادگاکانەوە دیارە و زۆربەی جار پێش بڕیاری دادگا دەکەون، بۆ ئەوەش سزادانی ئازادیخوازانی بادینان بە تۆمەتی بێبنەما و بە رێگای نایاسایی لە ناو دادگاکاندا نمونەی زیندوە".
لە یاداشتەکەدا ئهوهش هاتووه" كه باس له ژمارەیەک دۆسییەکراوە کەبەوتەی ئەوان سود لە خراپ بەکارهێنانی یاساکان گیراوە، لەوانەش سزانەدانی تۆمەتباری کوشتونی هەردو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین و هێشتنەوەی دۆسییەکە لە ساڵی رابردوەوە تائێستا".