هەواڵی کوردستان ئێستا

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی
فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردومانكرد و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

2023-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

هێزه‌كانی داگیركه‌ری ئیسرائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد و ده‌یان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ سه‌ركرده‌ی حه‌ماس و ژن و منداڵی تێدایه‌.

وزارەتى تەندروستى فەلەستین له‌ بڵاو كراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،"فرۆکە جەنگیەکانى ئیسرائیل بۆردومانى شوێنى نیشتەجێبوونى لە کەرتى غەززە کردووە و بەهۆیەوە 12 کەس شه‌هید بوون کە ژن و منداڵى تێدایە لەگەڵ سەرکردەى سەرایە قودس سەر بە بزوتنەوەى حەماس".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌،" كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا زیاتر لە 20 کەسى تریش برینداربوون".

پێشتریش سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە،" کە سێ سەرکردەى حەماسى کردۆتە ئامانج".

لاى خۆيه‌وه‌ سەرایە قودس ئاشکراى کرد،" کە هەریەکە لە جیهاد شاکر غەنام و خەلیل سەڵاح و تاریق محەمەد عزەدین شەهیدکراون".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، "پزیشکێکى ددان خۆى و خێزان و منداڵەکانى كە لە نێو ماڵى خۆیاندابوون و شه‌هیدكراون".