هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرچاوەکان: ئوردن هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر کارگەیەکی دەرمانی پەیوەست بە ئێرانەوە لە سوریا

سەرچاوەکان: ئوردن هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر کارگەیەکی دەرمانی پەیوەست بە ئێرانەوە لە سوریا
سەرچاوەکان: ئوردن هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر کارگەیەکی دەرمانی پەیوەست بە ئێرانەوە لە سوریا

2023-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


سەرچاوە هەواڵگری و ناوخۆییەکان دەڵێن ئوردن هێرشێکی ئاسمانی دەگمەنی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام داوە و لە کارگەیەکی دەرمانی داوە کە پەیوەستە بە ئێرانەوە و لە ئەنجامدا قاچاخچییەک کوژراوە کە گوایە لە پشت گواستنەوە گەورەکانی دەرمانەوەیە لە نێوان سنوورەکانی دوو وڵاتەکەدا. سەرچاوەکان وتیان لە هێرشێکیاندا کارگەیەکی دەرمانی چۆڵکراو کراوەتە ئامانج کە دەکەوێتە هەرێمی دیرای باشووری سوریاوە و کارگەکە پەیوەستە بە گروپی چەکداری حزبوڵاوە کە ئێران پشتیوانی لێدەکات. هێرشێکی دیکەیان کراوەتە سەر گوندی شاب کە دەکەوێتە هەرێمی سوەیداوە لە نزیک سنووری ئوردن، بەهۆی ئەو هێرشەیانەوە کەسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دەرمانەکانەوە ماری ئەل ڕامثان و خێزانەکەی کوژراون کە لەو کاتەدا لە ماڵەوە بوون. ڕایان مەعروف کە توێژەرەوەیەکی سوریاییەو و چاودێری بازرگانییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات، وتی " ماڵەکەی ڕامثان و دامەزراوەکەش خاپوور بوون." مەعروف وتی باوەڕوایە کارگەی دەرمانەکە لە شارۆچکەی دیرای خەراب ئەل شەهیم، خاڵی کۆبوونەوەی ئەو قاچاخچییانە بووبێت کە لەلایەن حیزبوڵاوە پارەیان دەدرێتێ، هاوکات سەرچاوە ناوخۆییەکانیش کە نزیکن لە بابەتەکەوە هەمان لێدوانییاندا. سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ناوچەکە و ئوردن ئاماژەیان بەوەدا ڕامثان کە یەکێکە لە بازرگانە سەرەکییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە باشووری سوریا، سەدان کەسیی لە بەدووەکان خستۆتە سەر کار بۆ گواستنەوەی ماددەکان کە سەر بە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن و خاکێکی زۆری باشووری سوریایان لە ژێر دەستدایە. سەرچاوەکانی دەسەڵاتی دادوەری وتیان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەبێ ئامادەبوونی خۆی ڕامثان لەلایەن دادگاکانی ئوردنەوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە چەندین جار سزای مەرگی بەسەردا سەپێندراوە. دوو سەرچاوەی هەواڵگری ناوچەکە و سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی ڕۆژئاوایی کە چاودێری دۆخەکەی باشووری سوریا دەکەن ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن دوو ئامانجی پەیوەستییان بە دەرمانەوە لە ناو سوریادا کردۆتە ئامانج. وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفەدی ڕەتی کردەوە پشتڕاستی بکاتەوە وڵاتەکەی هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام داوە. وتی " کاتێک هەنگاو دەگرینەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیمان یاخود ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک، ئەوا لە کاتێکی گونجاودا ڕایدەگەیەنین." ڕووداوەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت سەفەدی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی کرد لە ناو سوریادا ئەگەر دیمەشق کارنەکات بۆ لە ناوبردنی قاچاخچێتیکردن بە دەرمانەوە. سەفەدی وتی بازرگانەکەی دەرمانە هۆشبەرەکان کە پەیوەستە بە ئێرانەوە نەک تەنها هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئوردن دروست کردووە بەڵکو بۆ سەر سەرانسەری وڵاتانی کەنداویشی دروست کردووە. دوو بەرپرس کە نەیانویست ناوییان ئاشکرا بکەن وتیان هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ دیمەشق لەسەر ئەوەی کە گومان نەکات لە سووربوونی ئوردن لە کاتێکدا کە عەمان ڕابەرایەتی جیهانی عەرەبی دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە پەراوێزخستنی سوریا. بەرپرسانی ئوردن دەڵێن نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە سەرهەڵدانی قاچاخچێتی بە دەرمانە هۆشبەرەکانەوە لەم چەند مانگەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی سوریادا زیادی کردووە، بەرپرسانی ئوردن لەو کۆبوونەوانەدا بەڵێنییان پێدراوە بەڵام هیچ هەوڵێکی ڕاستەقینەیان نەبینیوە بۆ لە ناوبردنی بازرگانییەکان بە دەرمانە هۆشبەرەکانەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز