هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە 54 کەس

ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە 54 کەس
ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتە 54 کەس

2023-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە راگەیاند، ژمارەی قوربانییانی ئەو ھێرشانەی کە لە دوێنێ سێشەممەوە، ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات، بەرزبووەتەوە بۆ ١٧ کوژراو و ٣٧ بریندار.

وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشانەی کە لە دوێنێ سێشەممەوە، ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات تا ئێستا، ١٧ فەڵەستینی کوژراون و ٣٧ی دیکەیش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک پارچە زەوی کشتوکاڵیی لە باکوور و باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە لە دوو راگەیەندراوی جیادا ئاماژەی بەوەدابوو کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر باکوور و باشووری کەرتی غەززە، دوو فەڵەستینی کوژراون.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک "چالاکوان"ی سەربە بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە غەززە کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززەوە لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی جوولەکەنیشینەکانی دورووبەری کەرتی غەززە و شاری عەسقلان باشووری ئیسرائیل کرد.

دوێنێ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئاکامدا، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ١٧ فەڵەستینی کوژران لەنێویاندا، سێ سەرکردەی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی، چوار منداڵ و چوار ئافرەت.