هەواڵی کوردستان ئێستا

پەلاماردانی خانەیەکی بێ سەرپەرشتان لە پۆڵەندا 10 قوربانی لێکەوتەوە

پەلاماردانی خانەیەکی بێ سەرپەرشتان لە پۆڵەندا 10 قوربانی لێکەوتەوە
پەلاماردانی خانەیەکی بێ سەرپەرشتان لە پۆڵەندا 10 قوربانی لێکەوتەوە

2023-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئاکامی ھێرشکردنە سەر خانەیەکی بێ سەرپەرشتان لە گوندێکی ناوەڕاستی پۆڵەندا کە بە چەقۆ ئەنجامدرا، کەسێک کوژرا و نۆی دیکەش برینداربوون.

پەخشی گشتی "TVB" بڵاوی کردەوە، ھێرشەکە لەلایەن گەنجێکی (١٩ ساڵ) لە گوندی تۆمیسلاویچی ناوەڕاستی پۆڵەندا ئەنجامدراوە و لە ئاکامدا، کچێکی (١٦ ساڵ) کوژراوە و نۆ کەسی دیکەیش برینداربوون کە پێنجیان بۆ چارەسەرکردن گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

راشیگەیاندووە ئەنجامدەری ھێرشەکە دوای یەک کاتژمێر لە کردەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە و ھیچ پێشینەیەکی تاوانکاری نییە.

باسی لەوەیش کردووە کە پۆلیس لە شوێنی تاوانەکە بە سەرپەرشتی داواکاریی گشتیی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ کردووە بە ئامانجی زانینی ھۆکارەکانی ئەنجامدانی ھێرشەکە.