ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ هەینی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی شاندێكی باڵا، پێشوازیكرد لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12/5/2023، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی شاندێكی باڵا، پێشوازیكرد لە عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەكان كرد لەپێناو خزمەتكردنی گەلانی عێراق.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەردولا كردەوەو هەردولا جەختیارن كردەوە كە گەلانی عێراق پێویستی زیاتریان بە خزمەتە لەلایەن حكومەتەوەو هەروەها تەئكیدیان كردەوە كە بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە خزمەت بە پێشكەوتنی وڵات دەكات.