قەبارەی كورتهێنان لە بودجە عیراق دیاری دەكرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەكرێت قەبارەی كورتهێنانی لە پرۆژە یاسای بودجەدا لە 30%وە كەمبكرێتەوە بۆ 20%.
موزەر كەرەوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كورتهێنانی دارایی لە بودجەی 2023 لە پێشینەی كارەكانی لیژنەی داراییە لەبەرئەوەی قەبارەكەی زیاتر لە 30? كە بڕەكەی زیاتر لە 63 ترلیۆن دینارە و بەرزترین قەبارەی كورتهێنانە لە دوای ساڵی 2003_ وە.
وتیشی، لە سێ رۆژی داهاتوودا بڕی كورتهێنانی بودجە دیاریدەكرێت، ئەوەش دوای تەواوكردنی كۆبوونەوەكان لەگەڵ وەزارەت و دەستەكان و گەیشتن بە نەخشە رێگایەكی تەوافوقی لەسەر كەمكردنەوەی قەبارەی كورتهێنان .
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە پێدەچێت قەبارەی كورتهێنان بۆ 20% كەمبكرێتەوەو پشتیوانی بژاردەكانی كەمكردنەوەی كورتهێنان دەكەن لە پێناو بەهێزكردنی تواناكانی حكومەت لە رووبەرووبونەوەی هەر قەیرانێك بەتایبەت كە تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نیە و ئەگەری زۆرە دابەزێت.