هەواڵی کوردستان ئێستا

مه‌سروور بارزانی: ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە

مه‌سروور بارزانی: ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە
مه‌سروور بارزانی: ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە

2020-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.

له‌ دوو تویتی جیاوازدا له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ 48 کاتژمێر درێژکرایەوە".

دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، ھەرچەند زەحمەتە، بەڵام بەھۆی پێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا ئەم بڕیارە دراوە.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، "ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوەین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە".

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاووڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاك ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە".