بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی ٦٦ پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە
2023-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: ANF
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا ٦٦ پەرلەمانتاری رەوانەی پەرلەمان کرد. پارتی چەپی سەوز ٦٢ پەرلەمانتار و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، کە هاوپەیمانی پارتی چەپی سەوزە ئەویش ٤ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە.