هەواڵی کوردستان ئێستا

بەبۆنەی 61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانەوە، ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات

بەبۆنەی 61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانەوە، ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات
بەبۆنەی 61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانەوە، ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات

2023-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بەبۆنەی یادی 61ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە، ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییەك ئاراستەی سەرۆك وئەندامانی سكرتاریەت ومەكتەبی تەنفیزی یەكێتییەكە دەكات.

ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو رایگەیاندوە: بەبۆنەی یادی ( 61 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە, پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان وسەرجەم ئەندامان ئەكەین لەسەرتاسەری كوردستاندا.

راشیگەیاندوە: ئەم بۆنەیە دەكەینە دەرفەتێك بۆ ئەوەی رێكخراوەكەتان وەك لەڕابردوودا چەندین وێستگەی گرنگ وهەوراز ونشێوی جیاوازی بۆ هاتۆتە پێش و، توانیویەتی تا ئاستێكی باش وەك چەتری سەرجەم پێكهاتە وئاراستە وئایدیا جیاوازەكان بمێنێتەوە، ئاواش لەداهاتوودا زیاتر وباشتر لەخەمی بەدەستهێنانی مافەكانی سەرجەم مامۆستایاندا بێت.

هەروەك ئەوەش بەبیرهەمووان دەهێنینەوە كەپرسی پەروەردە وفێركردن لەهەرێمی كوردستان گرفتی زۆری بۆ دروستبووە وپێویستی بەهەوڵی گەورە ولێبڕان هەیە بۆ چارەسەركردنی، رێكخراوەكەشتان وەك رێكخراوێكی خاوەن مێژوو ودەستكەوتی گەورە، شایانی ئەوەیە ببێتە كۆڵەكەیەكی گرنگی ڕاستكردنی ئەو لاسەنگییە ولەسەرووی هەموویانەوە بەداكۆكی وپێداگری زۆر لەسەر دەستخستنەوەی مافە فەوتاوەكانی مامۆستایان لەبژێوی وموچە وپلە بەرزكردنەوە و، هەر ئەركێكی تری پەروەردەیی ڕووتان تێ بكات و، لەو پێناوەشدا مكوڕبن وكۆڵ نەدەن، هەروەك ئێمەش لەڕێگای نوێنەرەكانمانەوە لەیەكێتییەكەدا پشتگیری تەواو وبەردەوام دەبین لەو پێناوەدا و، ئەركی ڕێكخراوەییش زیاتر لەوە ئەخوازێت پێكەوە لەپێناویدا بكۆشین.