هەواڵی کوردستان ئێستا

سینان ئۆغان: هەرچییەك لەبەرژەوەندیی گەلەكەماندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین

سینان ئۆغان: هەرچییەك لەبەرژەوەندیی گەلەكەماندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین
سینان ئۆغان: هەرچییەك لەبەرژەوەندیی گەلەكەماندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین

2023-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


كاندیدی هاوپەیمانی "ئاتا" بۆ پۆستی سەركۆماری توركیا، سینان ئۆغان رایگەیاند: هەرچییەك لەبەرژەوەندی گەلەكەماندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین.

سینان ئۆغان كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: هەڵبژاردنەكان كەوتە خولی دووەمەوە، وگوتی: پیرۆزبایی لەگەلەكەمان دەكەین، لەئێستا بەدواوە پرۆسەیەكی سەخت چاوەڕێمان دەكات، پیرۆزبایی وسوپاسی خۆم دەگەیەنم بەتاك بەتاكی هاووڵاتییان كەدەنگیان پێداین. لەهەلومەرجێكی سەختدا كاری هەڵبژاردنمان ئەنجامدا و ئەمڕۆ لەئاستێكداین كەراستەوخۆ كاریگەریمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێت لەتوركیا. من ئەمە بە سەركەوتن دەبینم. لەڕاستیدا ئەو دەنگەی چاوەڕێمان دەكرد لەوە زیاتر بوو، بەڵام روونە كەبارودۆخی توركیا چۆنە، بۆیە دواتر هەڵسەنگاندنی خۆم لەو بارەیەوە دەكەم.

سینان ئۆغان باسی لەوەشكرد: لەماوەی یەك دوو رۆژی داهاتوودا وەك سەرۆكە گشتییەكانی هاوپەیمانی "ئاتا" كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن وگوتی: كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و بەو پێیە ئەنجامێك دیاری دەكەین، بەپێی دۆخی ئەم ئەنجامە نەخشەڕێگای خۆمان ئاشكرا دەكەین، دوای ئەوە لەماوەی 14 رۆژی داهاتوودا ئەركی خۆمان دەگەیەنینە جێ. ئەم هەڵبژاردنە دەریخست كە پرۆسەكەمان بەشێوەیەكی دروست تێپەڕاندووە. ئێمە راستەوخۆ كاریگەریمان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دروست كرد وبەهەڵوێستی خۆمان گۆڕانكاریمان بەسەردا هێنا. هەرچییەكیش لەبەرژەوەندی گەلەكەماندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین.