توركیا: ئەردۆغان لەسەدا 49،49 و كلچدارئۆغڵو لەسەدا 44،79ی دەنگەكانیان بەدەست هێناوە
دیجیتال میدیای سپێده
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا دوایین زانیاری لەبارەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی كاندیدانی پۆستی سەرۆكایەتی بڵاویكردەوە.
ئەحمەد یەنەر سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لەتوركیا، ئاشكرایكرد: كاندیدی هاوپەیمانی جمهوور بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا 49.49 كاندیدی هاوپەیمانی میللەت، كەمال كلچدارئۆغڵو، لەسەدا 44.79 كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا، سینان ئۆغان لەسەدا5.29 دەنگەكانیان بەدەست هێناوە.
یەنەر راشیگەیاند: تا كاتژمێر 2:25 خولەك، رێژەی سندوقە كراوەكان لەناوخۆی وڵات، بریتییە لە 94.68 و رێژەی سندوقە كراوەكان لەدەرەوەی وڵات بریتییە لە 85.36 رێژەی گشتی سندوقە كراوەكان بریتییە لە 93.91 لەسەدا. بەم پێیە، ئەردۆغان لەسەدا 49.49 كلچدارئۆغڵو، لەسەدا 44.79 سینان ئۆغان لەسەدا 5.29 و موحەڕەم ئینجە لەسەدا 0.43 دەنگەكانیان بەدەست هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئەو كاتە ئەو پارتانەی بەربەستی لەسەدا 7ی هەڵبژاردنیان تێپەڕاندووە بریتین لەپارتی داد وگەشەپێدان، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پارتی سەرلەنوێ رەفاح وپارتی یەكێتیی مەزن لەهاوپەیمانی جمهوور، پارتی گەلی كۆماری وئیی پارتی لەهاوپەیمانی میللەت وپارتی سەوزەكان وچەپی ئایندە وپارتی كرێكارانی توركیا لەهاوپەیمانی رەنج وئازادی.