هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران: "رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی دیموکراسییەت"

ئێران:
ئێران: "رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی دیموکراسییەت"

2023-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئێران رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی تورکیای لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و خولی ٢٨مینی پەرلەمانی تورکیا بە "سەرکەوتنی دیموکراسییەت" ناوبرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی تورکیا، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

کەنعانی رایگەیاند: "رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی دیموکراسییەت لە وڵاتی موسڵمانی دراوسێدا. بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی تورکیا، رێکخەرانی هەڵبژاردنەکان، سەرکردەکان و پارتە سیاسییەکان دەکەین و هیوادارین ئەم هەڵبژراردنە بۆیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی".