هەواڵی کوردستان ئێستا

هودا پار كەپارتێكی ئیسلامی كوردیە یەكەم جارە 4 كورسی لە پەرلەمانی توركیا بەدەست دەهێنێت

هودا پار كەپارتێكی ئیسلامی كوردیە یەكەم جارە 4 كورسی لە پەرلەمانی توركیا بەدەست دەهێنێت
هودا پار كەپارتێكی ئیسلامی كوردیە یەكەم جارە 4 كورسی لە پەرلەمانی توركیا بەدەست دەهێنێت

2023-05-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هودا پار كە پارتێكی ئیسلامیی كوردی سوننیە تائێستا بەشداریی لە چوار هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا كردووە و زیاتر لە 11 هەزار ئەندامی هەیە لە ناوچە كوردیەكانی توركیا، بەڵام یەكەم هەڵبژاردنە لە ڕێگەی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئاكپارتی و هاوپەیمانیەتی جمهور چوار كورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت هوداپار لە هەڵبژاردنی حوزەیرانی ساڵی 2018 دا 157 هەزار و 324 دەنگی بەدەستهێنابوو كە 0.31%ـی دەنگەكانی توركیا بوو، بەڵام بەهۆی بەربەستی 10%ی هەڵبژاردن نەیتوانی بچێتە پەرلەمانەوە.

هوداپار لە ڕێكەوتی 19-11-2012 دامەزراوە و لە ناوچە كوردیەكان كاری رێكخراوەیی ئیسلامی دەكات و لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان زۆرترین چالاكی و ئامادەبوونی هەیە.