بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای دەستەبەری كۆمەلایەتی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
2023-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدات.
لە ڕاگەیندراوێكدا، كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و، بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراق، لەو دانیشتنەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕگەكانی پڕۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و، خانەنشینی كرێكاران دەدات.
ئەم كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ئەوە هات، كە لە ڕابردوودا، پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا، 35 ماددەی لە كۆی 110 ماددە لە پڕۆژەیاساكە پەسەندكردو،بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبوونەی ئەمجارەدا پەرلەمانی عێراق كۆی ماددەكان پەسەند دەكات.