هەواڵی کوردستان ئێستا

مەغریب بەرھەمھێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی ھایدرۆجینی راگەیاند

مەغریب بەرھەمھێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی ھایدرۆجینی راگەیاند
مەغریب بەرھەمھێنانی یەکەم ئۆتۆمبێلی ھایدرۆجینی راگەیاند

2023-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی مەغریب بڵاوی کردووەتەوە، بەسەرۆکایەتی شا محەمەدی شەشەم لە شاری رەبات، مەراسیمێک بۆ نمایشکردنی نموونەی یەکەم ئۆتۆمبێل کە بە ھایدرۆجین کار دەکات و لەلایەن ھاوڵاتییەکی مەغریبیەوە پەرەی پێدراوە، رێکخراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلەکە، براندی "لە مەغریب دروستکراوە" بەھێز دەکات و دەبێتە مایەی پاڵپشتی بۆ پێگەی شانشینی مەغریب وەک پلاتفۆرمێکی پێشبڕکێکار لە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلدا.

راشیگەیاندووە ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن کۆمپانیای "New Motors" دروستکراوە کە خەرجی دروستکردنەکەی لەلایەن مەغریبەوە دابین کراوە و نموونەی ئۆتۆمبێلی ھایدرۆجینی "NamX" یە کە ناوی ئۆتۆمبێلی ھایدرۆجینی "HUV Hydrogen Utility Vehicle"ی لێنراوە.

کۆمپانیای "New Motors"، یەکەیەکی پیشەسازیی لە شاری عەین عەودە باشووری شاری رەبات بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل دامەزراندووە.

باسی لەوەیش کردووە، پەیکەری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بەناوبانگی دیزاینی ئیتاڵی کە تایبەتمەندە بە کاری دیزاینی پەیکەری ئۆتۆمبێلەکانی (پینینفارینا) دیزاینی بۆ کراوە، ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن ھاووڵاتییەکی مەغریبیەوە دیزاینی بۆ کراوە.

ساڵانە لە مەغریب ٧٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بەرھەم دەھێندرێن کە لەسەدا ٩٠ی ھەناردەی وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی دیکە دەکرێن.