بکوژی خێزانەکەی کۆیە دەستگیر كرا
2023-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکانەوە دەستگیرکرا .
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار (ڕزگار قادر ڕەسوڵ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێشیان دەکوژێت.
بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.