هەواڵی کوردستان ئێستا

سودەسەرسوڕهێنەرەكانی هێلكە

سودەسەرسوڕهێنەرەكانی هێلكە
سودەسەرسوڕهێنەرەكانی هێلكە

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

هێلکە لەو خۆراکانەیە کە خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن چونکە تەندروستە و کالۆریەکی کەمی هەیە و پزیشکان ئامۆژگاری خواردنی دەکەن بەلایەنی کەم ڕۆژی جارێك بەهۆی سوودە زۆرەکانی و لەو جۆرە پرۆتینانەیە کە پێویستی لەش پڕ دەکاتەوە. خواردنی هێلکە ڕێگایەکی بەتامە بۆ دەستخستنی ڤیتامین B و هەروەها وەک خۆراک و پڕۆتین بەکاردێت، زۆرێک لە پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی خۆراکێک هێلکەی تێدابێت، بە خۆراکێکی تەندروست دادەنرێت. توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا، بە بەراورد بە خواردنی دانەوێڵە یان هەر بەسەرنەکردنەوەی ئەو ژەمە، دەبێتە یاریدەیەک بۆ کەمکردنەوەی خۆراکە شیرین و چەورەکان دواتر لەو ڕۆژەدا. بەڵام هێشتا چەندین ڕاستی نەزانراو هەن دەربارەی ئەم خۆراکە بەسوودە و ئەمانەش کۆمەڵێک لەو سودە شاراوانەن: ١.زەردێنەی هێلکە یارمەتی گەشەی مێشک دەدات: زەردێنەی هێلکە یەکێکە لە سەرچاوە زۆر دەوڵەمەندەکان بە کۆمەڵە ڤیتامینی B (کۆلاین) کە پەیوەندی بە چالاککردنی کاری دەمارەکانی مێشکەوە هەیە و هەڵئاوسان کەم دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی خواردنی ئەو خۆراکانەی (کۆلاین)یان تێدایە لەلایەن دایکی دووگیانەوە، یاریدەی گەشەی مێشکی (کۆرپەلە) دەدات. ٢.هێلکە باشترین پڕۆتینە: کاتێک دێینە سەر باسی جۆری پڕۆتین، هێلکە بە (نەگۆڕ-ستانداردی ئاڵتونی) دادەنرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو پڕۆتینەی لە هێلکەدا بوونی هەیە کە دەتوانرێت بەتەواوی لەلایەن جەستەوە هەڵبمژرێت. ٣.ڕەنگی زەردێنەی هیلکە واتای چییە؟: ڕەنگی زەردێنەی هێلکە کاریگەری ئەو خۆراکانەی پێوەیە کە دەدرێن بە مریشکەکە، ئەو مریشکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە دانەوێڵە و گیایان پێدەدرێت کە دەوڵەمەندن بە ماددەی (کارۆتینۆید) زەردێنەی هێلکەکەیان ڕەنگێکی زەردی تۆخی هەیە، هەرچەندە ئەمەش ڕاستەوخۆ واتای هێلکەیەکی پڕ لە خۆراک ناگەێنێت. هەروەها دەنگونجێت ڕەنگی زەردێنەی هێلکە پەیوەندی بە تەندروستی مریشکەوە هەبێت بەو پێیەی مریشکی تەندروست و سەربەست لەتوانایاندایە زۆرتر بگەڕێن و خۆراکی جۆراوجۆر بخۆن، ئەمەش …