هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جەمال كۆچەر: دەكرێت شەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت

د. جەمال كۆچەر: دەكرێت شەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت
د. جەمال كۆچەر: دەكرێت شەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت

2023-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو مادانەی لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگەی ناكۆكین، دەنگیان لەسەر نەدراوە، وەكو مادەكانی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و ئاماژە بەوەش دەكات، رەنگە رۆژی شەممە بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی ئەمڕۆ بە سپێدەی راگەیاند، شەوی رابردوو تاوەكو درەنگانێك لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدا بوو، ئەوەش بۆ تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەر مادە و بڕگەكانی نێو پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 .

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەو مادانەی جێگەی ناكۆكین دەنگیان لەسەر نەدراوە و هەڵگیراون بۆ رۆژانی كۆتایی، لەوانەش مادەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان. رەنگە تاوەكو رۆژی پێنجشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان كارەكانی تەواو بكات و رۆژی شەممە بودجە بخرێتە دەنگدانەوە."