هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بە 76،53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بە 76،53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بە 76،53 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

2023-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٣١ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٩٦ سه‌نت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا ٠،٥٥، دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٧٦ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٢ دۆلار ٣٩ سەنت فرۆشرا.

هەڵوێستی وەبەرهێنەران لە هەمبەر بەردەوامی دانوستانەکان سەبارەت بە سنووردارکردنی قەرزەکان لە ئەمریکا و پێشبینییە بەرزەکان بۆ زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.

هەروەها ئەگەری زیادکردنی رێژەی سوو لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، هۆکارێکی دیکە بوو بۆ دابەزینی نرخی نەوت.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی شیکاگۆ، ئۆستان گولسبی ئاماژەی بەورە دا کە هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی مانگی حوزەیران نەداوە و رایگەیاند کە هێشتا زووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی سوود.

لە لایەکی دیکەوە، پێشبینییە بەرزەکان سەبارەت بە یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا، بووەتە هۆی ئەگەری کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەمەش رێگرە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.

فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو، نزیکەی پێنج ملیۆن زیادیان کردووە و گەیشتوونەتە ٤٦٧ ملیۆن ٦٠٠ هەزار بەرمیل. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا کە نزیکەی سێ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار بەرمیل، زیاد بکەن.

لە ماوەی ئاماژەپێکراودا، یەدەگەکانی بەنزین لە ئەمریکا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٢١٨ ملیۆن ٣٠٠ هەزار بەرمیل.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٧٢ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٨٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٤٥ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٣٣ سەنت بمێنێتەوە.