ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات
2023-05-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، کاتژمێر١٧:٠٠ بە کاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە لە میانیدا پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.
ئاماژەی بەوەیشداوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جینین ھێنیس پلاسخارت کورتەیەک پێشکەش دەکات کە تیایدا باس لە پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، ھەروەھا کار و چالاکییەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.