هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیرکردنی سوریا، کۆمکاری عەرەبی پێشوازییەکی گەرم لە بەشار ئەسەد دەکات

 دوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیرکردنی سوریا، کۆمکاری عەرەبی پێشوازییەکی گەرم لە بەشار ئەسەد دەکات
دوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیرکردنی سوریا، کۆمکاری عەرەبی پێشوازییەکی گەرم لە بەشار ئەسەد دەکات

2023-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی کۆمکاری عەرەبی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. لە کۆبوونەوەی ئەو سەرکردانەی کە ساڵانێک بوو خۆیان لە بەشار ئەسەد دوورخستبۆوە، شازادەی جێنشینی سعودیە باوەش دەکات بە سەرۆکی سوریا و بە گەرمی پێشوازی لێدەکات، ئەمەش وەک گۆڕانێک لە سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا بەرامبەر بە سوریا، هەرچەندە ئەمریکا و زلهێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا دژایەتی ئەو سیاسەتە دەکەن. ئەسەد کە بە هاوکاری ڕووسیا توانی ئاڕاستەی شەڕی ناوخۆی سوریای لە قازانجی خۆی بگۆڕێت، بەشداری ئەو کۆبونەوە لوتکەییەیە کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش تێیدا بەشداری دەکات و خوازیارە پشتیوانی زیاتی ئەو وڵاتانەیە بۆ شەڕی کیێڤ دژی داگیرکارییەکانی ڕووسیا. هەروەها زێلێنسکی لە وتارەکەی ئەو دانیشتنەدا داوای لە نوێنەرانی وڵاتان کرد کە پشتگیری لە ئۆکرانیا بکەن بۆ ئاشتی و سوپاسی ڕۆڵی ڕیازی کرد لە نێوەندگیری بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان لە ساڵی ڕابردوودا. محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشین دەستی ئەسەدی گرت و لە باوەشی گرت بەر لەوەی وێنەیەکی فەرمی بگرن پێش کۆبوونەوە لوتکەییەکە. محەممەد بن سەلمان لە لێدوانەکەیدا گوتی "هیوادارین گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی." بەشداری ئەسەد لەو دانیشتنەدا لەکاتێکدایە کە سوریا بۆ ماوەی 12 ساڵە ئەندامێتیەکەی لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبیەوە ڕاگیرابوو، ئەمەش بە هۆی سەرکوتکردنی خەڵکی سوریا لە لایەن ئەدسەدەوە لە شەڕێکی ناوخۆ یی ئەو وڵاتەدا کە بەهۆی ئەو شەڕ و ململانێ خوێناویانەوە زیاتر لە 350 هەزار کەس گیانیان لەدەستادا و چەندین ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتەش ئاوارەبوون. عەرەبستانی سعودیە وەک گەوررەترین بەرهەمهێنەری نەوت، کە سەردەمانێک کاریگەری گەورەی ئەمەریکای لەسەر بووە، لە ساڵی ڕابردوودا سیاسەتەکانی خۆی گۆڕیوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دامەزراندوەتەوە و پێشوازیی لە سوریا کردەوە بۆ ناو ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی و هەستاوە بە نێوەندگیری لە ململانێی سودانیشدا. واشنتن ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر هەر هەنگاوێک بەرەو ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئەسەد و سەرچاوەیەکی کەنداو  نزیک لە حکومەت دەڵێت "ئەمریکییەکان بێزارن لەو پەیوەندییە و ئێمە (دەوڵەتەکانی کەنداو) کەسانێکین کە لەم ناوچەیەدا دەژین، هەوڵدەدەین تا دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین بەو ئامرازانەی لەبەردەستماندان." یەکێک لە پرسە زۆر هەستیارەکان پەیوەندییە نزیکەکانی ئەسەدە لەگەڵ ئێرانییەکان کە دەوانێت ببێتە نیگەرانی بۆ وڵاتانی عەرەبی. شرۆڤەکارێکی کەنداو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سوریا مەترسیی ئەوە هەیە ببێتە لقێکی ئێران و ئەو  پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە "ئایا دەمانەوێت سوریا کەمتر عەرەب بێت و زیاتر ئێرانی بێت، یان  بگەڕێتەوە ناو باوەشی وڵاتانی عەرەب؟!" دەوڵەتانی عەرەبی دوای ئەوەی پێشوازییان لە ئەسەد کردووە، دەیانەوێت لە بەرامبەر پەیوەندییە نزیکەکانی سوریادا کۆنترۆڵی بازرگانیی ماددە هۆشبەرە گەشەسەندووەکانی سوریاش بکات. شانبەشانی گەڕانەوەی ملیۆنان پەنابەر کە لە سوریا هەڵاتوون، بازرگانی کەپتاگۆن بووەتە نیگەرانییەکی گەورە بۆ سەرکردە عەرەبییەکان و هەروەها نیگەرانیشن سەبارەت بە هەژموونی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئەو وڵاتەدا. سەرچاوە/ڕۆیتەرز