7 كەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی عێراقییەكان بۆ ناو بەریتانیا دادگایی دەكرێن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
7 كهس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی چەند هاوڵاتییەكی عێراقیبۆ ناو بەریتانیا دادگایی دەكرێن.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، سێ ژن و چوار پیاو بە تۆمەتی بەقاچاخبردن و پەڕاندنەوەی چەند هاوڵاتییەكی عێراقی بە بەلەم بۆ ناو ئەو وڵاتە دادگایی دەكرێن.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو حەوت كەسە لە شاری لیستەر دادگایی دەكرێن بە تۆمەتی ئاسانكاری كردن سەرپێچێكردنی یاسای كۆچ لە بەریتانیا بۆ چەند كەسێك لە دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەسانە تۆمەتبارن بەپەڕاندنەوەی دەیان هاوڵاتی عێراق لە ڕێگەی بەلەمی بچوكەوە لە كەناڵی ئینگلیزییەوە بۆ ناو خاكی بەریتانیا.
دەیلی مەیڵ ڕاشیگەیاند: پرۆسەی كۆچی ناشەرعی دەبێتەهۆی ئەوەی كە ڕیسك بە گیانی كۆچبەران بكرێت و چەندین ڕوداوی نقومبون لە ئەنجامی پەڕینەوەوە بۆ ناو بەریتانیا تۆماركراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەمساڵدا 299 هەوڵ دراوە بۆ پەڕاندنەوەی 13 هەزار و 377 كۆچبەر بۆ ناو بەریتانیا لەڕێگەی بەلەمی بچوكەوە.