كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی باران وهەورە تریشقە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە
2023-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمرۆ شەپۆلێكی بارانبارین وهەورە تریشقە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی دەگرێتەوە وپلەكانی گەرماش دادەبەزن.
كەشناسی هەرێم رایگەیاندوە: ناسەقامگیری كەش وهەوا لەدوێنێوە دەستیپێكردووە وئەمڕۆش ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەردەكەوێت.
راشیگەیاندوە: پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین وهەورە تریشقە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە ولەهەندێ ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت وپلەكانی گەرما پێنج بۆ هەشت پلە دادەبەزێت.
كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردووە: ئەگەری هەیە هەورە بروسكە لەهەولێر وسلێمانی وهەندێك ناوچەی گەرمیان بەهێزتربن لەناوچەكانی دیكە.