هەواڵی کوردستان ئێستا

دەروازەی سنوری سێمالكا ـ فیشخابور لەنێوان هەرێم و رۆژئاڤا داخراوە

دەروازەی سنوری سێمالكا ـ فیشخابور لەنێوان هەرێم و رۆژئاڤا داخراوە
دەروازەی سنوری سێمالكا ـ فیشخابور لەنێوان هەرێم و رۆژئاڤا داخراوە

2023-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە كوردییەكانی لەعێراق وسوریا، تاكە دەروازەی سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا دادەخرێت.

دەروازەی سنوری پێشابوور لەنێوان هەرێمی كوردستان وناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا داخراوەیە، ئەمەش بەهۆی بوونی ناكۆكی لەنێوان لایەنە كوردییەكانی عێراق وسوریا، وئەم دەروازەیەش تاكە دەروازەیە لەنێوان هەردوولا دا.

هاوڵاتیان بۆ ماوەیەكی دوروو درێژ دەمێننەوە لەدەروازەی سێمالكا ـ فیشخابوور بۆ ئەوەی هاتووچۆی نێوانی هەردوو وڵاتدا بكەن بەتایبەت نەخۆش، بەڵام بەهۆی كێشە لەنێوان كورد و كورد لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان لە سوریا ئەو دەروازەیە دادەخرێت.

داخستنی دەروازەكە زیانی بۆ هاوڵاتی مەدەنی هەردوولا هەیە كەهاتووچۆ دەكەن بۆ پرسە كۆمەڵایەتی وئابووری و تەنانەت مرۆڤییەكانیش دەبێت.