هەواڵی کوردستان ئێستا

وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا كرا

وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا كرا
وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا كرا

2023-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم بە سپێده‌ی راگەیاند، سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەکەنەوە کە پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (2023/5/25) وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.

جێی باسە: حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه‌ ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێک گەنم بەبڕی 850 هەزار دینار وەربگرێت.