هەواڵی کوردستان ئێستا

بەسەرپەرشتی سعودیە وئەمریكا، ئاگر بەست لەسوودان راگەیەندرا

بەسەرپەرشتی سعودیە وئەمریكا، ئاگر بەست لەسوودان راگەیەندرا
بەسەرپەرشتی سعودیە وئەمریكا، ئاگر بەست لەسوودان راگەیەندرا

2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هەریەكە لە سعودیە وئەمریكا ئەم شەو ئاگربەستێكی دیكەیان لەسوودان راگەیاند، ولەئێوارەی رۆژی دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە وبۆ ماوەی یەك هەفتەش بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەكانی نێوان هەردوو لایەنی ناكۆكی سوودان لەشاری جەددە.

لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەر یەكە لەریاز و واشنتۆن، ئاگربەستێكی نوێیان لەنێوان لایەنە شەركەرەكانی سوودان رایانگەیاند، كەلەناوەندی مانگی نیسانی رابردووەوە شەر لەنێوان سوپا وهێزەكانی پشتیوانی خێرا بەردەوامی هەیە.

سعودیە وئەمریكا ئاشكرایانكردوە: لەشاری جەددە ئیمزای رێككەوتنێكیان كردوە بۆ راگرتنی شەر بۆ ماوەیەكی كورت لەنێوان لایەنە ناكۆكەكانی سوودان، كەنوێنەرانی ئەو دوولایەنە ئامادەیی ببوون. وئاماژەیان بەوەكردوە: رێككەوتنەكە دوای 48 كاتژمێر لەئیمزاكردنی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە وبۆ ماوەی 7 رۆژیش بەردەوام دەبێت، ودەكرێت بەرەزامەندی هەردوولا درێژتریش بكرێتەوە.

هەرچەندە پێشتریش هەریەكە لەسعودیە وئەمریكا ئاگربەستێكیان لەنێوان هەردوولایی ناكۆكی سوودان راگەیاندبوو بەڵام پێوەی پابەند نەبوون.

لە 15ی نیسانی رابردوو شەر لەنێوان سوپا وهێزەكانی پشتیوانی خێرا لەسوودان سەرهەڵدا و تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان وئەندامانی سەربازی لەهەردوولا كوژراون وبرینداركراون ولە 6ی ئەم مانگەشەوە دانوستانەكانی نێوان هەردوولا دەستیان پێكردوە.