وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری باخموت-ی راگەیاند
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، تەواوی شاری باخموت-یان لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باخموت لە ناوچەی دۆنێتسک کردووە کە بووەتە گۆڕەپانی پێکدادانەکانی نێوان یەکە سەربازییەکانی رووسیا و سوپای ئۆکرانیا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی هێرشی مەفرەزەکانی ڤاگنەر بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکان و یەکەکانی تۆپهاوێژدا، تواندرا رزگارکردنی شاری ئارتیۆمۆڤسک (باخموت) تەواو ببێت".
دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر، یەڤگێنی پریگۆجین لای خۆیەوە رایگەیاندبوو کە باخموت بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە.
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا، ئانا مالیار بە ئاماژەدان بەوەی کە باخموت لە دۆخێکی هەستیاردایە، سەرنجی خستبووە سەر ئەوەی کە یەکەکانی ئۆکراینا لە هێڵی بەرگریدان.
گوتەبێژی گرووپی هێزەکانی رۆژهەڵات لە سوپای ئۆکرانیا، سێرگی چەرەڤارتی رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان بۆ گەمارۆدانی باخموت ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام لەوانەیە ناو شارەکە جێ بهێڵن.