هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتوچۆی سلێمانی: کامێراکانی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار

هاتوچۆی سلێمانی: کامێراکانی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار
هاتوچۆی سلێمانی: کامێراکانی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار

2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتە کار.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، وەکو هەنگاوی یەکەم کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ، 24 کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان لە رۆژی یەک شەممە 21ی ئایار تا یەک شەممە 28ی ئایاری 2023 دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن.

ئەوەشیانخستەڕوو، لە رۆژی دوو شەممە 29ی ئایاری 2023 ەوە کاتژمێر 08:00 ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (79)ی ساڵی 2016 دەدرێت.

ڕاشیانگەیاند: داواکارین شوفێرانی ئازیز پابەند بن بە مەبەستی پاراستنی خۆتان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی.