هەواڵی کوردستان ئێستا

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردوە

2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتە 174 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 9 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 793 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 930 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 174 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 73 هەزار بەرمیل كەمیکردووە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 247 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 592 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 676 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 415 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 339 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نەیجیریاوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 329 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرازیلیش بەڕێژەی 144 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆریشەوە بە ڕێژەی 101 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە لیبیاش بە ڕێژەی 23 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.