هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبونەوەیان فراکسیۆنی یەکێتی دژی پارتی بەیانامەیەک بڵاودەکاتەوە

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبونەوەیان فراکسیۆنی یەکێتی دژی پارتی بەیانامەیەک بڵاودەکاتەوە
دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبونەوەیان فراکسیۆنی یەکێتی دژی پارتی بەیانامەیەک بڵاودەکاتەوە

2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌،بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (٤٨ )ی بڕگەی (٤ )لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی (٢٤ )کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە،

باسیان له‌وه‌شكرد، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە ،.

بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (٤٨ )ی بڕگەی (٤ )لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی (٢٤ )کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت ، کەچی جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی ، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسی ،دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی ، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەکەینەوە ، ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی .

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

٢١-٥-٢٠٢٣