هەواڵی کوردستان ئێستا

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ستافی لقی دوو کۆبوویەوە

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ستافی لقی دوو کۆبوویەوە
نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ستافی لقی دوو کۆبوویەوە

2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و کارگێڕان و ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەو نووسینگەکان و ریکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوانی سنووری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩/١٢/٢٠١٩ نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و کارگێڕ و ئەندامانی لق بەرپرسی ناوچەو نووسینگەو رێکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوانی سنووری لقی دووی پارتی کرد.

سەرەتا بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک، بە ناوی ڕێزدار جێگری سەرۆکی پارتی  بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێزانی لقی دووی کرد و سڵاو و ڕێزی جێگری سەرۆکی پێ ڕاگەیاندن و سوپاسی ڕۆڵ و کار و چالاکییە بەردەوامەکانی لقی دووی کرد بۆ گەیاندن و سەرخستنی بەرنامە و نەهجی نیشتمانییانەی پارتی و خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.

لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان و هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک، لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی سەرۆکایەتی هەرێم وەک چەتر و کۆکەرەوەی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان.

بەڕێز ئەحمەد کانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی و هەڤاڵانی دەربڕی بۆ ئەو پیشوازی و دیدارە و سوپاسگوزاری پێشکەش بە ڕێزدار جێگری سەرۆک و نووسینگەکەی کرد بۆ ئەو پشتیوانیە بەردەوامەی پیشکەش بە لقەکەیان کردووە.

بەڕێزی باسی لە کار و چالاکیەکانیان لە سنووری لقی دوودا کرد، لەگەڵ میکانیزمەکانی زیاتر بەهێزکردنی ئۆرگانەکانی حیزب و کاری پارتایەتی و هاوکاریکردن لە سەرخستنی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا کە لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و دامودەزگا فەرمیەکاندا خۆی دەبینێتەوە.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ئەو جۆرە دیدارانە کرایەوە لە نێوان نووسینگەی جێگری سەرۆک و ئۆرگانەکانی پارتیدا بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیر و ڕا و هەماهەنگیی زیاتر.