هەواڵی کوردستان ئێستا

زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بەشدارییان لە دەنگدانی دەرەوە كردووە بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا

2023-05-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده

له‌كۆی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ له‌ لیستی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا تۆماركراون، یه‌ك ملیۆن و ٣٥١ هه‌زار و ٤١٣ ده‌نگده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌روازه‌كان له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌نگیان داوه‌،كه‌ بڕیاره‌ له‌ ٢٨ی ئایاردا له‌ ناوخۆی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.

پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه‌ رۆژی ٢٠ی ئایار ده‌ستی پێكردووه‌، درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٣٥١ هه‌زار و ٤١٣ ده‌نگده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌روازه‌كان ده‌نگیان داوه‌.

ده‌نگدان له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ٢٤ی ئایاردا كۆتاییدێت، له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیش تا كاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی ٢٨ی ئایار درێژه‌ی ده‌بێت.