هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق كۆتایی بە هاوردەكردنی غاز دەهێنێت

عێراق كۆتایی بە هاوردەكردنی غاز دەهێنێت
عێراق كۆتایی بە هاوردەكردنی غاز دەهێنێت

2023-05-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵدا عێراق كۆتایی بە هاوردەكردنی غاز دەهێنێت.

كازم توركی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە هەردوو پارێزگای زیقار و میسان كاركردن بۆ بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمیانیای جەنەراڵی ئەمەریكییەوە دەستیپێكردووەو، قەبارەی بەرهەمهێنان لە زیقار گەیەندراوەتە 50 ملیۆن پێی سێجا، لە بەسرەش ئاستی بەرهەمی رۆژانەی غاز گەیشتووەتە زیاتر لە یەك ملیار پێی سێجا .

وتیشی، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیاكانەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە ، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانیش ماوەی دوو ساڵیان دیاریكردووە بۆ كۆتاییهێنان بە سووتاندنی غازی هاوتای نەوت و هاوردەكردنی غاز لە دەرەوە، چونكە ئاستی بەرهەمی غاز بەشێوەیەك زیاد دەكات كە بەشی پێداویستی ناوخۆ بكات.