هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەسەر پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەسەر پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەسەر پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

2023-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمرۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی چوار سكاڵا كۆدەبێتەوە دووانیان تایبەتن بە هەرێمی كوردستان،

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای فیدڕاڵی عێراق دوو سكاڵا بەرامبەر هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكات، یەكەمیان پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانە، كە بەشێوەی نایاسایی فراكسیۆنەكانی دەسەڵات تەمەنی پەرلەمان تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكردەوە و هەڵبژاردنیان دواخست، تا ئێستا دادگای فیدڕاڵی پێنج جار دانیشتنی لەبارەی ئەم كەیسەوە دواخستووە،

سكاڵای دووەم، لەلایەن كۆمپانیای گشتی بارزگانی خۆراكی حكومەتی عێراق لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە،

لەم سكاڵایەدا حكومەتی عێراقی داوای گەڕانەوەی پارەی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان لە ساڵی 2004 بۆ 2021 دەكات، كە بەرامبەر بەشەخۆراك لە هاووڵاتیان وەرگیراوە، بەڵام نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەتی ناوەندی.