هەواڵی کوردستان ئێستا

لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر ناوچەی بیلگراد لە رووسیا

لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر ناوچەی بیلگراد لە رووسیا
لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر ناوچەی بیلگراد لە رووسیا

2023-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


فەرمانڕەوای ناوچەی بیلگراد باشووری رۆژئاوای رووسیا، ڤیاچسلاڤ گلادکۆڤ رایگەیاند کە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکە.

ڤیاچسلاڤ گلادکۆڤ لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تێلێگرام ئاماژەی بەوە دا کە شەوی رابردوو نائارامی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و نووسیوویەتی: "لە رێگای ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکە. بەشێکی زۆر لە هێرشەکان لە رێگای سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێک شکێندراون، بەڵام زیانیشیان بە بیلگراد گەیاندووە".

فەرمانڕەوای بیلگراد ئاماژەی بەوە دا کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، هێڵی بۆڕی غازی شاری گرایڤۆرۆن لە ناوچەکە ئاگری لێ کەوتووەتەوە و کارەکان دەستیان پێ کردووە بۆ چاککردنەوەی هێڵی کارەبا و تۆڕەکانی ئاوی ماڵان.

ڤیاچسلاڤ گلادکۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە لە ئاکامی هێرشەکاندا، نۆ کەس بریندار بوون، گوتیشی: "لە ئاکامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ئۆکراینا کەسێک لە گوندی تەرەزۆڤکا بریندار بووە".

هەفتەی رابردوو گرووپی گورزوەشێنی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە چوونەتە ناوچەی بیلگراد و دۆخی "ئۆپەراسیۆنی دژبەتیرۆر"یان رایگەیاند.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە شکستیان بە گرووپەکە هێناوە و زیاتر لە ٧٠ چەکداری ئەو گرووپەیشیان لە چالاکی خستووە.