هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمرۆ هەدەپە وپارتی چەپی سەوز بڕیاری كۆتایی سەبارەت بەهەڵوێستیان لەهەڵبژاردنەكان رادەگەیەنن

ئەمرۆ هەدەپە وپارتی چەپی سەوز بڕیاری كۆتایی سەبارەت بەهەڵوێستیان لەهەڵبژاردنەكان رادەگەیەنن
ئەمرۆ هەدەپە وپارتی چەپی سەوز بڕیاری كۆتایی سەبارەت بەهەڵوێستیان لەهەڵبژاردنەكان رادەگەیەنن

2023-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بریارە ئەمرۆ هەر یەكە لەهەدەپە وپارتی چەپی سەوز بریاری كۆتایی لەبارەی هەڵویستیان لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا رابگەیەنن.

دوێنێ‌ ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار وبەڕێوەبردنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) وپارتی ئایندەی چەپ وسەوزەكان (پارتی چەپی سەوز) كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا وئاماژەیان بەوەكرد: دانانی قەییوم كەئیرادەی خەڵك زەوت دەكەن لەرووی دیموكراسی ویاساوە قبوڵكراو نییە، ئەوەشیان خستەڕوو: ئەو خاڵانەی كەپەیوەندی بەم پرسەوە هەیە لەو پرۆتۆكۆلەی كە كڵچدارئۆغڵو رایگەیاند، لەگەڵ پرەنسیپەكانی دیموكراسی جیهانی یەك ناگرێتەوە، هەڵوێست و رەخنەمان روون وئاشكرایە.

جێبەجێكردنی قەییوم نەك تەنها لەدیاربەكر بەڵكو لەئیستانبوڵ وبەشێوەیەكی گشتی كێشەی هەموومانە.

باس لەوەش كراوە: ئاگاداری ئەو گەمانەن كەدەكرێت وئەو بۆسانەی كەدانراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی 28ی ئایار ودواتری كە بۆ وڵاتەكە وەكو ریفراندۆمێكی لێهاتووە.

ئەو هەڵسەنگاندنەی كەدەستمان پێكردووە لەگەڵ پێكهاتەكان ودامەزراوەكانی پارتەكانمان بەردەوامی پێدەدەین.

لەئەنجامی هەڵسەنگاندنەكانمان، ئەمرۆ بڕیاری كۆتاییمان و راگەیەندراومان سەبارەت بەهەڵوێستمان لەهەڵبژاردنەكان بۆ خەڵكەكەمان رادەگەیەنین.