هەواڵی کوردستان ئێستا

رووسیا پێنج دیپلۆماتکاری سویدی وەک "کەسانی نەخوازراو" راگەیاند

رووسیا پێنج دیپلۆماتکاری سویدی وەک "کەسانی نەخوازراو" راگەیاند
رووسیا پێنج دیپلۆماتکاری سویدی وەک "کەسانی نەخوازراو" راگەیاند

2023-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، پێنج دیپلۆماتکاری سویدی کە لە باڵیۆزخانەی سوید لە مۆسکۆ کار دەکەن، وەک "کەسانی نەخوازراو" راگەیاند.

لە راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە رۆژی ٢٥ی نیسان، سوید پێنج دیپلۆماتکاری رووسی وەک "کەسانی نەخوازراو" راگەیاندبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەمە هەنگاوێکی "دوژمنکارانە" بووە و ئاماژە بەوە کراوە، باڵیۆزی سوید لە مۆسکۆ، مالینا مارد، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و نیگەرانییەکانی حکوومەتی مۆسکۆی پێڕاگەیەندراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو: "بە باڵیۆز مارد راگەیەندراوە، وەک وەڵامێکی هاوشێوە پێنج دیپلۆماتکاری سویدیان لە مۆسکۆ بە "کەسانی نەخوازراو" راگەیاندووە".

جگە لەوەش ئاماژە بەوە دراوە کە لە یەکی ئەیلوولەوە بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکانی کۆنسوڵخانەی گشتیی رووسیا لە گۆتەبۆرگ دراوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "باڵیۆز مارد ئاگادارکراوەتەوە لەوەی کە لەیەکی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لایەنی رووسیا ئەو مۆڵەتە هەڵدەوەشێنێتەوە کە رێگە بە چالاکییەکانی کۆنسوڵخانەی گشتیی سوید لە سانت پترسبۆرگ دەدات".