هەواڵی کوردستان ئێستا

لەبارەی کەمپینی کۆکردنەوەی پارە هۆشداری دەدرێت

لەبارەی کەمپینی کۆکردنەوەی پارە هۆشداری دەدرێت
لەبارەی کەمپینی کۆکردنەوەی پارە هۆشداری دەدرێت

2020-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپین رابگەیەنێت.

حكوومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :

بانکی منارەی حکوومی ژمارەی حیساب:  493 
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911