هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمساڵ 37 هەزار حاجی عێراقی فەڕیزەی حەج ئەنجامدەدەن

ئەمساڵ 37 هەزار حاجی عێراقی فەڕیزەی حەج ئەنجامدەدەن
ئەمساڵ 37 هەزار حاجی عێراقی فەڕیزەی حەج ئەنجامدەدەن

2023-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمساڵ 37 هەزار حاجی عێراقی بۆ ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج دەچنە سعوودیە، هەروەها رۆڵی وەزارەتی تەندروستی لەپێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەک بۆ حاجیانی عێراق بەرزنرخاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023 "عەبدولحەکیم نەسرەت" بەڕێوەبەری گشتی بەشی خزمەتگوزاری لەدەستەی حەج وعومرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، دەستەی حەج وعومرەی عێراق لەسەرەتای دامەزراندنیەوە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە حاجیانی عێراقی کردووە، هەر لە نیشتەجێبوون و خۆراک و خزمەتگوزاری پزیشکییەوە، ئەمەش بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقەوەیە.

نەسرەت وتیشی، ژمارەی حاجیانی عێراقی ئەمساڵ گەیشتووەتە 37 هەزار کەس"، نەسرەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش بە حاجیان دەکرێت بریتین لە کوتان، دابینکردنی کتێبی تەندروستی بۆ حاجیان، تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی دەرمانی پێویست، ئامادەکردنی کارمەندانی پزیشکی شارەزا، ئەمە جگە لەو خزمەتگوزارییانەی لە خاکی پیرۆز پێشکەش دەکرێن.