هەواڵی کوردستان ئێستا

لە 2022 دا ژمارەی كۆچبەرانی بۆ بەریتانیا 600 هەزار كەسی تێپەڕاندوە

لە 2022 دا ژمارەی كۆچبەرانی بۆ بەریتانیا 600 هەزار كەسی تێپەڕاندوە
لە 2022 دا ژمارەی كۆچبەرانی بۆ بەریتانیا 600 هەزار كەسی تێپەڕاندوە

2023-05-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
ژمارەی كۆچبەرانی یاسایی بۆ بەریتانیا لە ساڵی رابردوودا 600 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.


بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا ئۆ ئێن ئێس، كۆچكردن بۆ بەریتانیا تا مانگی كانوونی یەكەمی 2022 ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە و گەیشتووەتە 606 هەزار كەس.


نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا راشیگەیاندووە زیادبوونەكە لەو كەسانەوە سەرچاوەی گرتووە كە لە دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپاوە بۆ كاركردن یان خوێندن، هەروەها ئەوانەی لە ئۆكراینا و هۆنگ كۆنگ-ەوە بە پرۆگرامی تایبەتی ڤیزەوە، چوونەتە بەریتانیا.


ئۆ ئێن ئێس ئەوەشی خستووەتەروو، وێڕای تۆماكردنی ژمارەی پێوانەیی لە ساڵی رابردوودا، ئامارەكان دەریدەخەن رێژەی كۆچبەران لە چەند مانگی رابردوودا خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.


نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا ئاشكرای كردووە، لە ساڵی 2022دا نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس بۆ خوێندن، كاركردن یان هۆكاری دیكە چوونەتە بەریتانیا، هاوكات 557 هەزار كەس وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە.


دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ئاماری كۆچبەران، ریشی سوناك سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند ژمارەكان ئێجگار زۆرن و حكوومەت بەنیازە رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ كەمكردنەوە كۆچی یاسایی.