هەواڵی کوردستان ئێستا

توركیا.. سبەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەنێوان ئەردۆغان و كلیچدار ئوغلۆ بەرێوەدەچێت

توركیا.. سبەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەنێوان ئەردۆغان و كلیچدار ئوغلۆ بەرێوەدەچێت
توركیا.. سبەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەنێوان ئەردۆغان و كلیچدار ئوغلۆ بەرێوەدەچێت

2023-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بریارە سبەی بۆ گەڕی دووەم هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردوگان كاندیدی كۆماری وكەمال كلیچدار ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی گەل بەرێوەبچێت.

لەرۆژی 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتی لەتوركیا ئەنجامدرا، بەڵام بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا هیچ یەكێك لەكاندیدانی سەرۆكایەتی 50 % تێپەڕ نەكرد ودەنگی پێویستیان نەهێنا، بۆیە هەڵبژاردنەكە چووەتە گەڕی دووەمەوە وبریارە سبەی كێبڕكێی بەدەست هێنانی كورسی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردوگان وكەمال كلیچدار ئوغلۆ بەرێوەبچێت.

هەر یەكە لەئەردوگان وكلیچدار لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەهەڵمەتی بانگەشەكردنیان دا تۆمەتیان ئاراستەی یەكتركردوە بۆ راكێشانی دەنگی دەنگدەرانی توركیا.

لەماوەی رۆژانی رابردووش دا، دەنگی دەرەوەی وڵات و خاڵە سنورییەكان بەرێوەچووە و ملیۆنێك و 895 هەزار و 430 كەس دەنگیان داوە.

هەر ئەمرۆ كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار لەهاوپەیمانی كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، داوای لە دەنگدەرانی وڵاتەكەی كرد سبەی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن.ش