هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان 550 هەزاری تێپەڕاندووە

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان 550 هەزاری تێپەڕاندووە
ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان 550 هەزاری تێپەڕاندووە

2023-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە ئەو ناوچە ئارامانەی وڵاتەکەیان کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون و کانی ئاشتی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە تیرۆر پاککراونەتەوە، گەیشتە ٥٥٤ هەزار و ٦٠٩ کەس.

هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لەو ناوچانەی سووریا کە لە تیرۆر پاککراونەتەوە، بەردەوامن.

هاوکات گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی هاووڵاتییانی سووری بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە.

سوورییەکان کە ناچاربوون ساڵانێکی زۆر لە تورکیا بژین، دوای تەواوبوونی رێککارەکانیان لە نووسینگەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان سەر بە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە غازی عەنتاب، شانڵیئورفا، کلیس و هاتایەوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

گرێ سپی کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاککراوەتەوە، یەکێکە لە ناوچە ئارامەکان.

لەگەڵ بەرقەراوبوونی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و بوونی هەلی کار و بوژانەوەی ئابووری کە بە هەوڵی ئەنجوومەنی خۆجێیی کە تورکیا پاڵپشتیی دەکات، هاتووەتە ئاراوە، ژیان لە قەزاکەدا ئاسایی بووەتەوە و جموجۆڵی ژیانی کۆمەڵایەتیی بەدیدەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەرپرسانی ناوچەکەوە دەستکەوتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەماوەی چوار ساڵدا گەڕاونەتەوە بۆ قەزاکە، ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

مستەفا حابدی کە نزیکەی سێ ساڵە دوکانێکی فرۆشتنی سەوزە و میوەی لە گرێ سپی داناوە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، دۆخی شارۆچکەکەیان باشترە لە زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی سووریا.

حابدی روونی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ساڵانێکی سەختدا تێپەڕیووە، گوتی: " گرێ سپی پارێزراوە، هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە. لێرە هەموو شتێک باشە، هەمووان لەسەر کاری خۆمانین".

هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی مەحمود دەحی ئاماژەی بەوە دا لەسەر ئەو مێزەی دایناوە، شیرینی دروست دەکات و دەیفرۆشێت.​​​​​​​

دەحی تیشکی خستەسەر ئەوەی کە گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکەیاندا بەردەوامە، گوتی: "رۆژ بە رۆژ دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت. هیچ کێشەیەکی ئەمنییمان نییە".