هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

2023-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، "سبەی دووشەممە 29/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە درێژایی کاتەکان نیمچە ھەور ئەبێت، لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆ بۆ شەو لە ھەندێك ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر، ئەگەری تاوەباران و ھەورەتریشقە ئەبێت، لە ھەندێك ناوچەکانی دیکەش ئەگەری نمەباران ئەبێت، پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

بەرێژەی 1 پلە لە ھەندێك ناوچەدا زیاتر نزم دەبێتەوە، خێرایی با به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوەند چالاک ئەبێت 10 - 25کم/ك، ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو :

ھەولێر 33
سلێمانی 32
دھۆک 31
ھەڵەبجە 35
کەرکوک 35
گەرمیان 40